-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

نوێژ کردن بە تەکنەلۆجیا لە سەردەمی کۆرۆنا ڕێگەپێداروە بۆ موسڵمانان؟

 
لە هەموو شوێنێک، بازارەکان و شەقامەکان و مزگەوت و شوێنەکانی کارکردن دەمامک  بووەتە بەشێکی نوێی دەموچاو بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆس، کۆرۆنا شێوازی ژیانی گۆڕی و کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر پەرستن و شوێنەکانی پەرستن بە تایبەتی مزگەوتەکان.

پەرستن و نوێژ کردن بە شێوەیەکی بەرچاو کەوتووتە ژێر کاریگەری کۆرۆنا، بە تایبەت کە پشت دەبەستێت بە بنەمای نوێژ کردن بە کۆمەڵ، ئەمەش دژی رێکارە کانی خۆ پارێزیە، پرسیارێکی زۆر پەیدا بووە لەسەر داهاتووی نوێژ کردن.

لە مانگی ڕەمەزاندا زۆرێک لە عیبادەتەکان بە ناچاری ڕاگیران، کە بە پێویستیان زانی لەم سەردەمەی کۆرۆنا نوێژکردن بگوازرێتەوە لە مزگەوتەکان بۆ ماڵەوە، زۆربەی وڵاتە ئیسلامیەکان نوێژی هەینی یان ئەنجام نەدا و هەندێکی تریش نوێژی جەژنیان ئەنجام نەدا و کۆبونەوەیان قەدەغە کرد، لە هەندێ وڵاتی وەكو تورکیا و میسر ئیمامی مزگەوتەکان نوێژیان بە تەنیا کرد و لە وڵاتی وەکو فیلیپین و پاکستان نوێژ لە شوێنی کراوە ئەنجام درا لەگەڵ پاراستنی دووری لە نێوان نوێژکەرەکان، لە ئوسترالیا نوێژی جەژن لەسەر ئینتەرنێت پەخش کرا.

زۆربەی ئەوانەی حەزیان لە نوێژی بە کۆمەڵە بە دوای ڕێگەچارەیەک دەگەڕێن بە تایبەتی بە رێگەی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی لە نوێژی بە کۆمەڵ دانەبڕێن، بەڵام زۆربەی ڕا گشتیەکانی فیقهی لەسەر ئەوە کۆکن کە نوێژی بە کۆمەڵ لە ڕێگەی ئەنتەرنێتدا دروست نیە بە پێی فەتوای ئەزهەر و هەندێ مەرجەعی تری ئایینی ئیسلام.
ئامادەکردن : محمد سورچی




التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman