چاڵاک وانەکانی عێراقی هێمای #وینهم کە زۆر بڵاوبوو لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق، و تیایدا داوا لە حکومەتی موستەفا کازمی دەکەن چارەنووسی ئەوانەی بە زۆرەملێ بێ سەرو شوێن کراون دیار بکات.
چالاکوانی عێراقی موسعەب عەدنان نەسری ووتی " لەگەل ئێمە بەشداربن لە هەڵمەتی # وینهم بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی بە زۆرەملێ دەستگیر کراون و ڕفێندراون، ئەم هەڵمەتە، هەڵمەتێکی نشتیمانیە و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوان و کارمەندی ڕاگەیاندن لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق لەگەڵ ئەم هەڵمەتە دان وەکو پشتگریەک بۆ ئەو خێزانەی کە تووشی نەهامەتی بوون و ئەندامی خێزانەکانیان ڕفێندراون و بێ سەرو شوێن کراون.
ئامادەکردن: محمد سورچی