-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

پەکەکە کوژرانی فەرماندەیەکی لە چیای برادوست راگەیان


lozhik
کۆمیتەی رێڤەبەریی پەکەکە رایگەیاند ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی بەناوی قاسم ئەنگین لە 27ــی مانگی رابردوو "لە چیای برادۆست کراوەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا".

لە راگەیەندراوەکەی پەکەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، قاسم ئەنگین كه‌ ناوی ته‌واوی (ئیسماعیل نازلیکول)ـە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، 27ـی مانگی گوڵان، لە هێرشێکی ئاسمانی توركیا له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست كراوه‌ته‌ ئامانج و كوژراوه‌.

قاسم ئەنگین لە ساڵی 1989ـوە بووەتە ئەندامی پەکەکە. لە ساڵی 1994 چووەتە ریزی رێبەرایەتیی پەکەکە، دواتر هاتووەتە باشووری کوردستان و بەپێی راگەیەندراوەکەی پەکەکە "لە باشووری کوردستان لە بادینان، برادۆست و قەندیل کاری کردووە و ماوەیەکی درێژ بەرپرسیاری ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بووە".

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman