دوێنێ گەنجێک لە پارێزگای بەسرە داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق کرد کە بۆی بچێتە داوای کچێك چونکە چەند جار خەڵکی ناردووە ماڵی کچەکە ڕازی نابن.
سەرۆك وەزیرانیش داواکاری کوڕەکە ناشکێنێ و دەیخەنە پڕۆتۆکۆڵی سەردانەکەیان و سەر لە ئێوارە دەچێتە ماڵی کچەکە و ڕازیان دەکات و کچ و کوڕەکە بەیەك دەگەیەنێت.
دواتر مستەفا کازمی دەڵێ ناڕۆم تاوەکو لەیەکتر مارەنەکرێن، پاشانیش خەرجی ئاهەنگ و گواستنەوە و تەواوی داواکاریەکانی ماڵی کچەکە دەخاتە ئەستۆی خۆی.