-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

جۆن بۆڵتن:نابێت ئیسرائیل بو لێدانی ئێران متمانە ب ترەمپ بکات


جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، تره‌مپ لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكادا پلانی دانوستانی لەگەڵ ئێران ھەیە و گوتیشی: ئیسرائیل نابێت متمانە بە تره‌مپ بكات بۆ لێدانی ئێران.

جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریكا گوتی: دۆناڵد تره‌مپ لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكادا پلانی دانوستانی لەگەڵ ئێران ھەیە و ئەگەری رێككەوتنی نێوانیشیان دەكرێت، بەڵام ئێران فێڵ لە تره‌مپ دەكات.

بۆڵتن لە ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا كە پێگەی تایمز ئیسراییل بڵاوی كردووه‌تەوە، رایگەیاندووە، تره‌مپ لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی خۆیدا گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانی بەرامبەر بە ئێران دەكات و  دەیەوێت خۆی لە ئێران نزیك بكاتەوە و ھەوڵ بۆ رێككەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەدات.

دەشڵێت ئەگەری رێككەوتنی نێوان ئەمه‌ریكا و ئێران ھەیە، بەڵام ئێران ھاوشێوەی كۆریای باكوور فێڵ لە تره‌مپ دەكات.

لەبارەی ئیسراییلیشەوە رایگەیاندووە، نابێت ئیسرائیل بۆ لێدانی ئێران متمانە بە ھەڕەشە و بڕیارەكانی دۆناڵد تره‌مپ بكات.
ئامادەکردن: یاسر کەشانی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman