-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

وەزارەتی دەرەوەی عێراق:چاومان لە گفتوگوی سیاسیە لەگەل تۆرکیا ئەگینا زۆر کاڕتی وەلام دانەۆەمان بەدەستەوەیە



وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی كردەوە، كارتی زۆریان بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر پێشلێلكارییەكانی توركیا بەكاری بهێنن، گرنگترینیان كارتی ئابوورییە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق به‌ ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی راگەیاند، "عێراق سەرچاوەی هێزی زۆری بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر توركیا بەكاری بهێنێت، بە تایبەت كە ئێستا دەیان كۆمپانیای ئابووریی وەبەرهێنانی توركیا لە عێراقن. هەروەها عێراق باڵانسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا هەیە كە ساڵانە بە بڕی 16 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت".

گوتیشی: "یاسا نێودەوڵەتییەكان دەستەبەری مافی عێراق دەكه‌ن و دەكرێت پەنا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کومکاری عەرەبی وریکخراوی هاوکاری جیهانی ببەین، بۆ تاوتوێكردنی پێشێلكارییەكانی توركیا لەناوچە سنوورییەكانی خاكی عێراق ئەمەو چەند کارتێکی دیکە

ئەحمەد سەحاف گوتیشی: "ئەمانە هەموویان كارتی فشارن بەدەست حكومەتی عێراق كە دەتوانین بەرامبەر توركیا بەكاری بهێنین، بەڵام تا ئێستا چاومان لەوەیە كە گفتوگۆی سیاسی و كاركردن بەگوێرەی بنەماكانی دراوسێیەتی و هاوسنووری باشترین رێگەچارەن بۆ ئەم مەبەستە".

شەوی 17/18ی مانگی رابردووەوە سوپای توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بە ناو "چنگی پڵنگ" بە پاساوی بوونی چەكدارانی پەكەكە لەناوچە سنوورییەكان لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە.

ئامادەکرن:یاسـر کەشـانـی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman