هەمزە بارزان - ناوەندی هەواڵ - لوژیڪ
لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دهسهڵاتی فڕۆکهوانی مەدەنیی عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکو 11-4-2020 درێژکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە کە 17 مانگ دەرکرا.
دووپاتیشکردەوە، هەموو گەشتە ئاسمانییەکان، هاتوو و رۆیشتوو، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگیراوە.
ئهوهی جێگهی ئاماژەپێدانە بڕیارهکه گهشتی فڕۆکهکانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارههڵگر(کارگۆ) ناگرێتهوه.