شانه‌ی به‌دواداچوونی حكومه‌ت له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومه‌تی عێراق له‌توانایدایه مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، به‌ڵام بۆ مووچه‌ی مانگی داهاتوو له‌وانه‌یه په‌نا بباته به‌ر چه‌ند چاره‌سه‌رێكی دیكه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 18 دۆلار دابه‌زیوه، داهاتی عێراق له فرۆشی نه‌وتی مانگانه ته‌نیا یه‌ك ملیار دۆلاره، له‌كاتێكدا ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران عێراق بۆ هه‌ر مانگێك پێویستی به 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره، بۆیه دوور نییه وه‌ك دوایین بژارده عێراق مانگی داهاتوو په‌نا بۆ چاپكردنی پاره ببات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی عێراقی له 58 دۆلاره‌وه بۆ 18 تا 19 دۆلار دابه‌زیوه، به‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له 90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زیوه، نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار زیان به عێراق گه‌یشتووه".
مسته‌فا جه‌بار سه‌ند دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌ریمیلێك به 18 دۆلار به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا داهاتی مانگانه‌ی وڵات ته‌نیا 2 ملیار دۆلار تێپه‌ڕ ناكات، كه له‌و بڕه پاره‌یه‌ش ملیارێك بۆ كۆمپانیاكانی بواری نه‌وته و ته‌نیا یه‌ك ملیار بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مانگانه پێویستیمان به بڕی 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره".
سه‌رۆكی شانه‌ی به‌دواداچوونی حكومه‌تی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، "عێراق هه‌میشه دوای 40 رۆژ له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی داهاتی فرۆشه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه بۆ ئه‌م مانگه ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه دابین بكات، به‌ڵام بۆ مانگی داهاتوو په‌نا بۆ چه‌ند بژارده‌یه‌كی دیكه ده‌بات، له‌وانه‌ش فرۆشتنی سه‌نه‌ده بانكییه‌كان، یان قه‌رزی ده‌ره‌كی یاخۆد ناوخۆیی".
هه‌روه‌ها گوتی: "كه‌رته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گومرگ، باج و ئه‌وانی دیكه كه داهاتی ساڵانه‌یان ده‌گاته 6 ملیار دۆلار، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌كیان كه‌وتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یه‌كێك له بژارده‌كان كه له‌وانه‌یه حكومه‌تی عێراق په‌نای بۆ ببات، چاپكردنی دراوه"، گوتیشی: "به‌بێ بوونی یه‌ده‌گی زێڕ و ژێرخانێكی به‌هێز ئه‌مه مه‌حاڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه دوایین بژارده‌یه كه له‌وانه‌یه عێراق به‌ناچاری په‌نای بۆ ببات، كه له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی مانگێك یان دوو مانگ دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت".