-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 122 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 51 کەس چاکبوونەتەوە و 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەوت کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٣٠) سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش: 1. کەرەنتین ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٢٧٣) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٢٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٤٢٥) لە هەولێر، (٢٨١) لە سلێمانی، (٦٢٨) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٥) لە گەرمیان، (٣٣) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٦٥١) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢٩) هاوڵاتی. 2. پشکنین لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢١) پشکنین کراوە، (٤٠٧) هەولێر، (٩٧) سلێمانی، (١٧) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:- • پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، کە (٢) ئافرەت تەمەن (٤١)، (٣١) ساڵ و (١) پیاو تەمەن (٣٢) ساڵ، (٢) منداڵ (٩)، (٣) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون. • پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، کە پیاوێکی تەمەن (٣٧) ساڵ. 3. ئاماری گشتی کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢١) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٨ی ئازاری٢٠٢٠ به‌شی بكه‌ لە

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman