هێل یهكێكه لهو خواردنانهى كه بۆنێكى خۆشى ههیه ئهمه جگه لهوهى تام و چێژێكى تایبهتى ههیه و سودێكى زۆر گرنگى ههیه بۆ تهندروستى مرۆڤ و بهشێك له ئهندامهكانى جهسته.
یەکەم: لەش ڕزگاردەکات لەماددە ژەھراوییەکان، بەوەی زۆر یارمەتی میزکردنەوە دەدات و بەوەیش گورچیلە و میزەڕۆ پاک دەکاتەوە.
دوەم: بۆنی ناخۆشی دەم لەناو دەبات و چارەسەری برینی ناو دەم دەکات.
سێیەم: چارەسەری نەخۆشی ئەنفلۆزا و نەخۆشی سەرمابون دەکات، ھەوکردنی گەرو و دەم لەناودەبات.
چوارەم: کرداری ھەرس خێرا دەکات، لەبەرامبەردا چەوری لەش دەتوێنێتەوە.
پێنجەم: بەرگری لەش چالاک دەکات، بەمەش لەش لەنەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەکو شێرپەنجە دەپارێزێت.
شەشەم: چارەسەری پاڵپەستۆی بەرزی خوێن دەکات.
حەوتەم: رێگری لەخێرا دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دەکات.
هەشتەم: پارێزگاری لەتەندروستی پێست دەکات، ڕزگاری دەکات لە ھەوکردن و پیسی، جوانی و گەشاوەیی پێ دەبەخشێت.
نۆیەم: باڵانسی شەکری خوێن دەکات.
ئامادەکردن ـــ زەید زیباری