رۆژی سێشەممە، رێككه‌وتی 9ی حوزه‌یرانی 2020، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده‌بوونی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دیاریكردنی جه‌نه‌ڕاڵ چارڵز بڕاون، كه ره‌شپێسته، بۆ پـۆستی سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ند كرد.
به‌م جۆره‌ش یه‌كه‌مین جاره له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا ره‌شپێستێك ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێ، له كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، 98 ئه‌ندام ده‌نگیان به به‌ربژێره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ پۆستی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكادا.
پاش هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران، تره‌مپ لە رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەرەوه نووسی: "ئێستا ئه‌نجومەنی پیران بڕیارەکەمی پەسەند کرد و جه‌نه‌راڵ چارڵز بڕاون، وەک یەکەم كه‌سی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی كرایه سه‌رۆكی هێزی ئاسمانی. ڕۆژێکی مێژووییه بۆ ئه‌مریكار ئەو ڕێبەرێکی گەورەیی نیشتمانپەروەرە".
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جه‌نه‌راڵه ره‌شپێشته له لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه، له كاتێكدایه كه ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكای گرتۆته‌وه.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی روداوێک، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ژنۆی ناوه‌ته سه‌ر ملی هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه و له ژێر ئه‌ژنۆیدا ده‌بوورێته‌وه و دواتر گیان له ده‌ست ده‌دات، سه‌دان شاری ئه‌مه‌ریكا و زۆر وڵاتی دیكه‌ش رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی هاته ئاراوه، خه‌ڵك داوای ئاشتی، ئازادی و به‌رانبه‌ری ده‌كه‌ن.
ئامادەکردن: یاسر کەشانی