بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیھاندا سعودیە بڕیاری دا ئەم ساڵ حەج کردن" بە ژمارەیەکی زۆر کەم ئەنجام بدات" بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەرکی حەج کردن ئەنجام بدەن، لە هەموو نەتەوەكانی ناو سنوری سعودیە.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەم بڕیارەی دەرکرد، و ئاماژەی بەوە کرد" كۆبوونەوەی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک، و هاتوچۆی نێوان وڵاتان هۆکاری تووشبوون بە ڤایرۆس زیاتر دەکات".
وەزاەرەتی حەج و عومرە ووتی " بڕیارەکە بۆ خۆپاراستنە و هێڵانەوەی دووری کۆمەڵایەتی لە نێوان حاجیەکان "، چونکە ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ڕوو لە سعودیە دەکەن بۆ حەج کردن.
لە مانگی نیساندا سعودیە داوای لە موسڵمانەکانی جیهان کرد کەمێک ئارام بگرن بەر لەوەی خۆتان ئامادە بکەن بۆ حەج کردن چونکە تا ئێستا بەهۆی کۆرناوە هیچ شتێک روون نییە.
لە کاتێکی تردا بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەی (فاینانشل تایمز)ی بەریتانی ڕاگەیاند کە هەر لە کاتی دامەزراندنی وڵاتی سعودیە لە ساڵی 1932 تا ئێستا بۆ یەکەم جار سعودیە بە نیازە ئەم ساڵ حەج کردن ڕێگەپێدراو نەبێت، و بەردەوامین بۆ گەڕان بە دوای ڕێگەچارەی تر.
و چەندین وڵات وەکو مالیزیا و ئەندەنوسیا بڕیاریان دا ڕێگە بە هاوڵاتیەکانیان نەدەن سەفەر بۆ سعودیە بکەن بۆ حەج کردن، چونکە تا ئێستا زیاتر لە 157هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 1267 کەیسی گیان لە دەستدان هەبوون.
ئامادەکردن: محمد سورچی