مەلا مەزهەر خۆراسانی ڕایگەیاند: "لە وەزارەتی ئەوقافەوە بانگیانکردم و ئاگاداریان کردمەوە کە چیدی نابێ گوتار بخوێنمەوە، بیانووەکەشیان ئەوەبوو کە مزگەوتەکەم بچووکە".
مەلا مەزهەر تائێستا 19 جار دوورخراوەتەوە، وەک خۆی دەڵێت: "ریکۆردێکم شکاندووە کەس نەتوانێت بمگرێتەوە، نازانم ئەم هەموو ستەمە لە پای چی لە من دەکرێ".
بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و بە رێنمایی وەزارەتی تەندروستی، ئەو مزگەوتانەی رووبەرەکەیان لە 500 مەتر کەمترە، بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە نوێژی هەینییان تێدا ناکرێت، کە لە سنووری هەولێردا دەیان مزگەوتی بچووک هەن و لە رۆژی هەینیدا دادەخرێن.
ئامادەکردن: محمد سورچی