-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

کلۆپ هۆکاری دەست بەرداری لە تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی ئاشکرا دەکات

دوا بەدوای ئەوەی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری ئەڵمانی یانەی لایبزیک لەگەڵ یانەی چێلسی لەندەنی گەیشتە ڕێکەوتن و لە ژێر دەستی (کلۆپ)ی ڕاهێنەری لیڤەرپوول دوور 
کەوتەوە، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە هۆکارەکەی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، کلۆپ لە چاوپێکەوتنێکی سکای ئەڵمانیا گوتی ” ڤێرنەر یاریزانێکی گەورە و نایابە، ئێمە پێش چەند هەفتەیەک نەماندەزانی ئایا خولەکە بەڕێوە دەچێتەوە یان نا، بۆیە
شتێکی سەختە بەهۆی ئەو زیانانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە یانەکە کەوتوون، بچین یاریزانێک بە بری 55 ملیۆن یۆرۆ بکڕین، یانەکە بەشێکی زۆری داهاتی لەدەستداوە و هاندەرانیش ناتوانن ئامادەی یارییەکانمان بن، بۆیە ئێستا بەو شێوەیە بەردەوام دەبین دوارت بزانین چی ڕوودەدات.
جێی ئاماژە پێکردنە، یانەی چێلسی لەندەنی لە رێگەی فڕانک لامباردی ڕاهێنەر هەموو کارەکانی بۆ گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەر بۆ یانەکەی بەکۆتا هێناوە و بڕیارە یاریزانە ئەلمانییەکە بری 10 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە وەربگرێت.

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman