-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

پاوول ڕەخنە لە سەرۆکی ئەمریکی دەگرێت، و پشتگیری خۆی بۆ بایدن ڕادەگەیەنێت.

 

وەزیری دەروەی پێشووی ئەمریکا ڕەخنە لە سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکی دۆنالد ترەمپ دژ بە خۆپیشاندانەکانی دژ بە ڕەگەز پەرستی دەگرێت، و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ووتی ترامپ لە دەستور لایداوە. 


لە کاتی چاوپێکەوتنەکە دا پاوول ئاماژەی بەوە کرد کە دەنگ بە بەربژێری دیموکراتەکان دەدات لە دەنگدانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو.

پاوول ئەندامێکی حیزبی جمهوریەکانە کە پۆستی سەرۆک ئەرکانی وەرگرتبوو، و یەکێکە لەوانەی کە ئیدانەی هەڵسوکەوتە کانی سەرۆکی ئەمریکی دەکات و بەردەوام داواکردنی بەکارھێنانی هێزی سەربازی دژی خۆپیشاندەران.

لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمریکی دۆنالد ترەمپ لە تویتێکدا ووتی "كۆلن پاوول کەسێکی یەک قسەیە و پشتگیری کەسێکی وەکو خۆی دەکات، و وتیشی ئەو بەرپرس بوو لە جەنگی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ووتی عێراق چەکی ئەتۆمی هەیە، بەڵام هیچ چەکی نەبوو و لەگەل ئەوەشدا ئەمریکا جەنگی دژی عێراق ڕاگەیاند.

ئەو گرژیە سیاسیە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ناوخۆیی ئەمریکا و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژ بە ڕەگەز پەرستی و هەڵسوکەوتی هێزەکانی پۆلیس بەرامبەر بە هاوڵاتیان بە تایبەتی ڕەش پێستەکان و داڕمانی ئابوری وڵات.
ئامادەکردن: محمد سورچی



التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman