-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

ئەگەر ئەمریکا ئەم هەنگاوانە نەگرێتەبەر گفتوگوی ستراتیژی ئەنجامی نابێت



ناوەندی توێژینەوەی پارتی کومارییەکانی ئەمریکا رادەگەینێت،
ئەگەر ئەمریکا میلیشیا چەکدارەکانی عێراق نەخاتە لیستی تیڕورەوە 
هەنگاوە ستراتیژییەکانی لەو ولاتە هیچ ئەنجامێکی نابێت.

ناوەندی توێژینەوەی حزبی كۆمارییەكان، كە كاریگەریی بەرچاوی لە داڕشتنی سیاسەتەكانی حزبەكەو پاشانیش ئەمەریكادا هەیە، لە نوێترین توێژینەوەیدا و لەو بەشەی تایبەتە بە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ناوچەكە بەهۆی دەستتێوەردانی بەرفراوان و بەردەوامی ئێرانەوە سەقامگیریی بەخۆیەوە نابینێت.


هەروەها دەڵێت لە ساڵی 2014ـەوە ئەمەریكا یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاری ئەمنیی لە عێراقدا خەرج كردووە. لەو ماوەیەشدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەلایەن وەزیرێكەوە ئیدارە كراوە كە ڕاستەوخۆ له‌لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه‌ ئاراسته‌كراوه‌.

هەربۆیە داوا كراوە كە ئەمەریكا دەبێت سەرەتا میلیشیاكان لە عێراق بخاتە نێو لیستی تیرۆرەوە. بە تایبەتیش میلیشیاكانی (بەدر، کەتائیبی ئیمام عەلی، سەرایای خوراسانی، کەتائیبی سەیدولشوهەدا، لیوای ئەبوفەزڵ عەباس، بزووتنەوەی ئەوفیا، بزووتنەوەی جوندی ئیسلام و سەرایای عاشوورا).

توێژینەوەكە هەروەها دەڵێت: "ئەم گرووپانە بە سوودوەرگرتن لەو چەك و یارمەتییانەی ئەمەریكا لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە داعش به‌ عێراق دراوه‌، خۆیان بەهێز كردووە و ئەركی كۆنگرێسی ئەمەریكایە كە لەم بابەتە بەجددی بكۆڵێتەوە. چونكە ئێستا ئەو گرووپانە بوونەتە مەترسی، هه‌م لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هەمیش هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا.

ئامادەکرن: یاســر کەشــانـی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman