-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ درۆ ناوده‌بات.

 



سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه،‌ وڵاته‌كه‌ی ژێرخانی ئابووری نیه‌. ئه‌مه‌ش به‌لای شاره‌زایانی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، گه‌نده‌ڵی زۆر و نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێكی دوورمه‌ودای ئابووری و پشت به‌ستن به‌ته‌نها داهاتی نه‌وت به‌و هۆكارانه‌ ده‌زانن كه‌ ئابووری عێراقیان دووچاری داروخان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌دواهه‌مین كۆنفراسی رۆژنامه‌وانی خۆیدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌درۆ وه‌سف كرد و گوتی: له‌ عێراق شتێك نییه‌ به‌ناوی ژێرخانی ئابوورییه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌یه‌كی نوێ دێته‌ ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنی چاكسازی و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری عێراق ده‌دات. نه‌بوونی ستراتیژێكی دوور مه‌ودا و گه‌نده‌ڵی زۆر له‌ كه‌رته‌ جیاوازه‌كاندا به‌لای شاره‌زایانی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ گرنگترینی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌وای كردووه‌ عێراق ئابووریه‌كی له‌رزۆك و ناجێگری هه‌بێت.

شاره‌زایان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: پێویسته‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی فره‌چه‌شن بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به‌ نه‌وت نه‌به‌سترێت و گرنگیش به‌ كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت، تاوه‌كو بتوانن له‌ رێگه‌یه‌وه‌ قه‌باره‌ داهات فراوان و زیاد بكرێت.
ئامادەکردن:یاسر کەشانی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman