-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

وەزارەتی پێشمەرگە داوایەک لە هێزە عێڕاقییەکان دەکات



لەسەر ھێرشە چەكدارەییەكەی شەوی رابردووی سنووری خانەقین وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا لە ھێزە عێراقییەكان دەكات، سەرو ماڵی خەڵکی بێتاوان، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئاینیی بپارێزن، راشیدەگەیەنێت "سەلامەتی دانیشتوانی ئەو سنوورانە لە ئەستۆی ئەو هێزانەیە، کە لەو سنوورە جێگیر کراوان".

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەتوندی دژ بە تاوانی قێزەوەنی لەو شێوەیە دەوەستینەوە،چەندینجار هۆشداریمان داوە لە نەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە و مەترسیی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیمان خستۆتەڕوو".


دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە: .

شەوی 13 لەسەر 14ی 6ی2020  گرووپێکی چەکداری سەر بە تیرۆریستانی داعش هەڵدەکوتنە سەر  گوندی (دارا)ی سەر بە قەزای خانەقین و بەداخەوە، حەوت کەس لە خێزانێکی کوردی کاکەیی، شەهیدەکەن و پێنجی دیکەش برینداردەکەن.

ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەتوندی دژ بە تاوانی قێزەوەنی لەو شێوەیە دەوەستینەوە، داواش لەهێزە عیراقییەکانی ئەو سنوورە دەکەین سەرو ماڵی خەڵکی بێتاوان، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئاینیی بپارێزن و سەلامەتی دانیشتوانی ئەو سنوورانە لەئەستۆی ئەو هێزانەیە، کە لەو سنوورە جێگیر کراوان.

لەماوەی رابردوو، چەندین جار هۆشداریمان داوە لە نەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە و مەترسیی ئەو فەراغە ئەمنیەی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عیراقیمان خستۆتەڕوو.

بەچەند بارەبوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە، وا دەخوازێت بەزووترین کات، لیژنەی باڵای هاوبەشی وەزارەتی بەرگری عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە کارا بکرێتەوە،  بەیەکەوە لەرێگەی (پێشمەرگە و سوپای عیراقی)  کار بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانە بکرێت، بەجۆرێک سەرو ماڵی رۆڵەکانمان لەو ناوچانە بە کورد و عەرەب و تورکمان و تەواوی پێکهاتە ئاینی و نەژادییەکان پارێزراوبێت.

بە ئامانجگرتنی کوردانی ئەو ناوچانە و چۆڵکردنی گوندە کوردییەکان بە زەبری هێز، تاوان و کوشتن، تەنیا کاری ئەو گروپە تیرۆریستیانەیە کە لەگەڵ داعش بوون و دەیانەوێت بەو کردەوە ترسنۆکانەیان کورد ناوچەکە چۆڵ بکات و  بەردەوامی بدەن بە شاڵاوی تەعریب و تەهجیر لەو ناوچانە.

بۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگە رێگریکردن و لەناوبردنی خەونی گڵاوی تیرۆریستان و تاریکپەرستانی دژ بە رۆڵەکانمان دەبێت و بەتوندی بەرپەرچی هەر هەوڵ و ئامانجێکی لەو شێوەیە دەدەینەوە.

هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان بۆ کەس و کارو خانەوادەی قوربانیانی ئەو تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیە دووپات دەکەینەوە و سەلامەتی و شیفای بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازین.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئامادەکرن:یاسـر کەشــانی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman