-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

مستەفا کازمی: گەندەلی هۆکاری کەوتنی موسڵ بوو



#لۆژیک 
ئەمڕۆ لە ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعش، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە موسڵەوە رایگەیاند "گەندەڵی ھۆكاری كەوتنی شارەكە بوو".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵرۆژی کەوتنی موسڵدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 10-6-2020) مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران گەیشتە ئەو شارە و لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە جەختی کردووەتەوە لە:

- پێوستیی پاراستنی هاووڵاتییان و رێگەنەدان بە دووبارەبوونەوەی ئەوەی لە 2014 روویدا.

- گەندەڵی و خراپی ئیدارەدان هۆکاری کارەساتەکانی رابردوو بوون.

- سەرجەم رۆڵەکانی عێراق بەشداربوون لە ئازادکردنی موسڵ و خوێنیان تێکەڵ بوو و بەهۆی پاڵەوانیێتیی هێزەکانمان سەرکەوتین.

- ئاڵنگاری گەورەمان لەبەردەمە، بەڵام دەتوانین بەسەریاندا سەربکەوین.

شاری موسڵ لە 10-6-2014 بەتەواوی کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش.موسڵ بە داگیرکراوی مایەوە تاوەکو هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی هێزەکانی پێشمەرگە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، توانیان لە 10ـی تەمموزی 2017 بەتەواوەتی کونترولی بکەن.

ئامادەکرن: یاسر کەشان 

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman