ئەمڕۆ وەفدێکی پایە بەرزی سەربازی عێراقی گەیشتە دهۆک، بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی خاڵە سنوریەکانی نێوان هەرێم و تورکیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
وەفدەکە بە سەرکردایەتی فەریق ڕوکن (حامد عەبدالله)، فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنور، و هەروەها وەفدێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەرەدانی پارێزگای دهۆکیان کرد.
لە کاتی سەرەدانیان بۆ ناوچەی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، وەفدی عێراقی لەگەڵ بەرپرسە کارگێڕیەکانی دهۆک کۆبونەوە، هەردوو لا تاوتوێی کاریگەری بۆردومانی تورکی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە کرد، بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک و پێشکەشکردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.
فەرماندەی لیوایی یەکی پاسەوانی سنووری لە دهۆک عەمید (دلێر فەرزندە) دیاری کرد: وەفدەکە لە دەستەیەک لە بەرپرسی باڵا لە هەواڵگری و سوپای عێراق پێکهاتبوو، و سەرەدانی ناوچەی (بیریسڤێ)یان لە قەزای زاخۆ کرد.
قایم قایمی زاخۆ (بۆتان محسن) ووتی:ووردەکاری زیانەکانی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا و کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکرێتە ڕاپۆرتێک و داوا دەکەم لەسەر ئاستی عێراق گرنگی بەم هێرشە سەربازیانە بدرێت و هەوڵی وەستاندنیان بدەن.
ئامادەکردن: محمد سورچی