-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

سوپاسالاری پێشمەرگە:هێزی زێرەڤانی لە چیای مەتین جێگیرکراوە



دوای چڕکردنەوەی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە سنووری زاخۆ و جووڵەپێکردنی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق بۆ ناوچەکە، هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانیش لە ئاستی فەوجێک لە دوێنێ سێشەممەوە لە چیای مەتین جێگیرکراون.
 
فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە لە بارەی جێگرکردنی ئەو هێزەی زێرەڤانی وتی: ئەمە یەکەمجار نییە کە هێزی پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان بڵاودەکرێنەوە، کە هێزیش لەناوچانە کەم ببوون بەهۆی شەڕی داعش بوو "بەو هۆیەوە تاوەکو ئاستێک لە بۆشایی لەو ناوچانە دروستبووە، ئێستا رەوشەکە باشترە و رەنگە بتوانین سوود لە بەشێکی هێزی پێشمەرگە ببینین لە چەند شوێنێکی هەستیاری ناوچە سنوورییەکان دابنرێن،هەروەها لە زاخوش هێزی فەرماندەیی دهۆک چەند خاڵێکیان گرتووە".
 
پێشتریش هێزی پاسەوانی سنوور کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن، لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری زاخۆ بڵاوەیان پێکرا و لە چەند خاڵێکی سنووریی هەردوو ناحیەی باتیفا و دەرکار جێگیربوون. ئەوەش دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا.
 
لەو بارەیەوە سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات هاوئاهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی پاسەوانی سنوور هەیە و دەڵێت: "لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیاش شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی ئەو ناوچانەیان کردبوو، ئەوان پێیانخۆشە کە هاوئاهەنگییەک لەنێوان هێزی پاسەوانی سنوور و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت".
 
بەپێی دوایین زانیارییەکان ، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەیدا تورکیا بە درێژایی 45 بۆ 50 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 بۆ 30 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو سنووری ناحیەی باتیفا. بۆیە ئێستا حکومەتی عێراق هێزەکانی پاسەوانیی سنووری لە سێ شوێن لە سنووری هەردوو شارۆچکەی باتیفا و دەرکار جێگیرکردووە، لە هەر یەکە لە بەرزاییەکانی کەلا شابانیێ و سیار بەنا لە سنووری باتیفا و کەلا دێرێ لە سنووری شارۆچکەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخو.

ئامادەکرن:یاسـر کەشـانـی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman