بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی پەیوەندییەکانی نێوان بەرپرسانی بارسێلۆنا و کیکی سیتینی ڕاهێنەری لەگەڵ ئەنتوان گریزمان هێرشبەری بارسێلۆنا بەرە و باشی دەڕوات.
ڕۆژنامەی (لیکیپ)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە بەرپرسانی بارسا و کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانەکە لەگەڵ ئەنتوان گریزمان و خوشکەکەی کە بریکاری یاریزانە فەرنسییەکەیە، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی داهاتووی یاریزانەکە لەکەڵ یانەکە ڕوونتر بکرێتەوە و بۆ دەوروبەری یاریزانە ئاشکرا بکرێت، بەپێی تاوەترین هەواڵیش ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە بەدڵی گریزمان بووە و کیکی سیتین پێی ڕاگەیاندوە کە ئەو لە نێو پلانەکانی شوێنێکی گرنگی هەیە و پێی گوتوە کە تۆ لای من گرنگییەکی زۆرت هەیە و بۆ فرۆشتن نیت “.
گریزمان لەدوایین یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ڤیاریال ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی گۆڵێکی نایابیش تۆمار بکات.