-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە تورکیا



ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، "هایكۆ ماس"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ یۆنان گوتی: "پێویسته‌ توركیا كرده‌وه‌ هه‌راسانكاره‌كانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرێت".

گوتیشی: "له‌ باره‌ی گه‌ڕانی توركیا به‌ دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان زۆر روونه‌. ده‌بێت رێز له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا نایه‌ته‌ دی.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، توركیا بۆ رووپێوی جیۆلۆجی و ناردنی كه‌شتی به‌دواداگه‌ڕان له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست مۆڵه‌ت له‌ كه‌س وه‌رناگرێت و ناچێته‌ ژێر باری مۆڵه‌تی هیچ كه‌سێكه‌وه‌.

یۆنان و میسر و قوبرس، كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ كنه‌ و پشكنینی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و پێیان وایه‌ توركیا سنووری ئاوی ئه‌وانی به‌زاندووه‌.

توركیا له‌ 4ی ئایار/ مایۆی 2019دا ته‌نیا مۆڵه‌تی له‌ كۆماری باكووری قوبرس (به‌شه‌ توركییه‌كه‌) وه‌رگرتووه‌ و یه‌كلایه‌نه‌ له‌ سنووری ئابووری تایبه‌ت به‌ كۆماری قوبرسی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ دوای نه‌وت و غازدا ده‌گه‌ڕێت.
ئامادەکرن:یاسـر کەشـانـی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman