ئەمرۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەدانی زاخۆی کرد و پێشوازی لە دایکێکی خاوەن 3 شەهید کرد و رایگەیاد ئەرکێکی سەرەکیمانە لە پرسینی رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەمالەی شەهیدەکان.
مەسرور بارزانی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/21 لە شاری زاخۆ پێشوازیمان لە خاتوو مریەم عەلی عوسمان کرد، خێزانی شەهید ئەحمەد مەلا گولی و دایکی سێ شەهیدە بە ناوەکانی ( مراد ، سامی ، نەزیر )، هەروەها نەوەیەکیشی شەهیدە بە ناوی ( شەعبان خەلیل عەلی ) و لە رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەماڵەکەیانم پرسی.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکێکی سەرەکیمان خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەهیدانە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنیان، چونکە ئەو دەسکەوتەکانی هەمانە بەرهەمی قوربانیدان و خوێنی شەهیدەکانمانە.
ئەم سەرەدانە دوای ئەوە دێت کە مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بریاری ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی گرنگی داناوە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان دواین جار ئەورۆ بو کە سەردانی زاخۆی کرد و بڕیاری ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزارییمان لە سنووری قەزای زاخۆ ڕاگەیاند کە بە پێی توانا داراییەکانی حکومەتی هەرێم بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت.
ئامادەکردن: عمران یوسف