یاسر کەشانی - ناوەندی هەواڵ - لوژیڪ
هەریێک لە کور و کچان ساتی بڕیاری هاوژینی ددەن، هەردوو لا ژیانێکی نوێ دەستپێ دەکەنەوە، بەلام هەلبژاردنی کەسێکی گونجاو ئاسان نینە بو هەردو لا.
کچ دەبێت لە بابەتی هاوژینی هەڵبژاردنێکی گونجاو بکات وە ئاگای لەخۆیبێت وە بزانێت ئەو کەسەیی کە هەڵی دەبژێرێت تایبەتمەندی پیاوی خەونەکانی تێدا بێت.
لێرە ئاماژە بە پیاوی نمونە دەکەین:
_خاوەن کارێکی گونجاو بێت وە بتوانێت پێداویستیەکانی مال دابین بکات.
_لە لایەنی زانستی کەسێک بێت تێگەیشتنی لە ئاستێکی بەرز دابێت وە پلەیەکی زانستی بەرزی هەبیت.
_ خۆشی لە هەمەرەنگی ژیان ببینێت.
_کەسێکی رومانسی بێت و شەرمی نەبێت لە وتنی هەستەکانی.
_کەسایەتیەکی بەهیزی هەبێت وە بەرامبەر وەستانی و هەڵسوکەوتی لە گەڵی گونجاو بێت.
_ئاگای لە قسەکانی خۆی هەبێت وە کەسێکی قسە خوش بێت.
_دانپێدان بە هەڵەکانی خۆی بکات.