-->
لێرە ریکلام بكه
random

بەپەلە

random
random
جاري التحميل ...
random

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا نرخی نەوتی عێراق بە پێش برێنت دەکەوێت



ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ یەكەم جار لە مێژوودا عێراق نەوتەكەی بە نرخێكی زیاتر لە نرخی نەوتی برێنت هەناردەی بازاڕەكانی وزە كرد.

وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی: وڵاتەكەی بۆ ماوەی دوو مانگە لەسەر یەك نەوتەكەی بە نرخێكی گرانتر لە نەوتی برێنت هەناردەی بازاڕەكان دەكات.

ئەمە لە كاتێكدایە، نەوتی خاوی برێنت بووەتە پێوەر بۆ نرخی دوو لەسەر سێی بەرهەمی نەوتی جیهانی، كە لە 15 كێڵگەی جیاوازی ناوچەی برێنت و تینیان بەرهەم دەهێنرێت "بەشێكیان لە بەریتانیایە و بەشێكی دیكەش دەكەوێتە وڵاتی نۆرویژ" و نزیكەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهێنن،

هەمیشە نەوتی برێنت بە نرخێكی گرانتر لە نەوتی ئۆپیك لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوە كراوە، دوای دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، عێراق بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو داهاتی ساڵانەی بە گوژمەی 11 ملیار دۆلار لەدەستداوە.
ئامادەکرن:یاسـر کەشـانـی

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

پەیوەندی کردن

نەخشەی جیهان

نەخشەی جیهان

ريكلام

ريكلام

دەربارەی ئێمە

(تۆڕی میدیایی لوژيک) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. تۆڕی میدیایی لوژيک کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.

جميع الحقوق محفوظة

Lozhik

2018


تطوير

Parwar Osman