بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای كردووه، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا به ئاماده‌بوونی لایه‌نی سێیه‌م به‌ڕێوه بچن، ئه‌ویش هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه.
له‌م باره‌شه‌وه رێڤینگ هروری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌ڵێت: ھاوپەیمانان بەردەوام داوای ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن.
له‌كاتێكیشداھاوپەیمانان ئامادەیی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا دەربڕیوە لە رۆژانی رابردوودا ھەردوو لا لەژێر چاودێری ئه‌وان كۆبوونه‌وه و لەھەوڵیشدان لێژنە ھاوبەشەكان كارا بكەنەوە، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا محه‌مه‌د سابیر، شارەزای بواری سەربازی دووپاتی ده‌كاته‌وه، عێراق ھۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بەردەوام حكومەتی عێراق خۆی لە جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتنانەی دزیوەتەوە، كه لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجامیداون، بەتایبەت لە بواری سەربازیدا، بەپپێی رێكەوتنی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە پێویست بوو لە ساڵی 2019 ـه‌وه بەغدا مانگانە بڕی 68 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام تا ئێستا یەك دیناری نەناردووە، بۆیە وەزارەتی پێشمەرگە داوای كردووە، رێكەوتنەكانی ئەمجارە لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ھاوپەیمانان ئەنجام بدرێن.
ئامادەکرن:یاسـر کەشـانـی